بەشی دەرمانسازی ٥ خەڵاتی گرنگ لەسەر ئاستی پەیمانگە بە دەست دەهێنن
ڕاگری پەیمانگا پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی لە مەراسیمێکدا لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩/٩/٢٠٢٤ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە مامۆستایان و کارمەندانی بەشی دەرمانسازی
خەڵاتی باشترین سەرۆک بەش لەسەر ئاستی ۱۲ بەشی زانستی بۆ م گەشە عبداللە (سەرۆک بەشی دەرمانسازی)
خەڵاتی باشترین یاریدەدەری کارگێری بەش بۆ سایە محمد (یاریدەدەری کارگێری بەش)
خەڵاتی باشترین یاریدەدەری تاقیگە( معید) بۆ باخان هیوا (معید لە بەشی دەرمانسازی)
خەڵاتی سێیەم بۆ هەگبەی مامۆستا لەسەر ئاستی پەیمانگە بۆ م هەنار ئازاد (مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی)
خەڵاتی دووەمی لەسەر ئاستی پەیمانگە بۆ وێبسایتی بەشی دەرمانسازی لە بەرامبەر زۆرترین چالاکی لە وێبسایتەکەدا