سیمیناری له كوێ ڤاكسينى دژ بە پەتای وەرزیی بكەم؟
بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی مامۆستایان، چالاکییە زانستییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەردەوامە، بەڕێوبەرایەتی زانستی و دڵنیایی جۆری پەیمانگا لەڕێگەی بەشی دەرمانسازییەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (2/11/2023) کاتژمێر کاتژمێر ١٠:٠٠ لە هۆڵی کۆنفڕانسی شێخ فەخر شێخ تەیب سیمینارێک بۆ دکتۆر زەینەب محمد بابان پسپۆری کۆئەندامی هەناسە ساز دەکات، سیمینارێکی بەناونیشانی "ئایا پێویستە کوتانی ئەنفلۆنزای وەرزی بکەم؟" لە سیمینارەکەدا ڕوونیکردەوە کە خۆپاراستن لە وەرزدا زۆر گرنگە و لەبەر سەلامەتی باشترە کوتان دژی نەخۆشی وەرزی بکرێت بۆ ئەوەی لەو نەخۆشیانە دوور بکەویتەوە کە لە سەرەتای سەرماوە دەست پێدەکات. دوای گفتوگۆیەکی زۆر لە ئامادەبووان، مامۆستا گەشە عەبدوڵڵا سەرۆک بەشی دەرمانسازی بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەش بە دکتۆر زەینەب کرد و بەناوی ڕاگرایەتییەوە سوپاسی ئامادەبوونی بەڕێزیان کرد.