چەند مامۆستایەکی بەشی دەرمانسازی بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداربوون لە یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی سەنتەری عێراقی
چەند مامۆستایەکی بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداربوون لە یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی سەنتەری عێراقی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە و جیناتی پزیشکی (ICCMGRC1)
ئەوانیش ( م هەنار ئازاد، م گەشە عبداللە، م ڕفل مالیک، م دینا طارق)
کە توێژینەوەکە لەسەر کاریگەری خۆراک لەسەر شیرپەنجەی مەمک
ئەم توێژینەوەیە بە هەماهەنگی لەگەل نەخۆشخانەی هیوا ئەنجام دراوە
شایانی باسە ئەم کۆنفرانسەبە هاوکاری زانکۆی ئەلفەراهیدی و ڕێکخراوی ئاسیای زەریای هێمن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە (APOCP). لە زانکۆی ئەلفەراهیدی لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە ٢٩ تا ٣٠ی ئۆکتۆبەر ئەنجام دراوە.