بەشی دەرمانسازی

Image

مێژووی بەش

بەشی دەرمانسازی لەساڵی (2017)ەوە دامەزراوە، لەئێستادا بەهۆی زۆری خزمەتگوزاری و داخوازیی لەلایەن فێرخوازانەوە، یەکێکە لەگەورەترین بەشەکانی پەیمانگە، هاوشان لەگەڵ بوونی ژمارەیەک تاقیگە و هۆڵی خوێندنی نمونەیی، بە هاوکاری مامۆستای پسپۆڕ و بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەکان و دەرمانخانەو کۆگاکانی دەرمان لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی فێرخوازان، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا دەستی کار بە ئاستێکی بەرزی زانستی لە بازاڕی دەرمان بڕەخسێنین و خزمەت بەو بوارە گرنگەی بازاڕ بکەن. ئەم بەشە لە ئێستادا خاوەنی چوار تاقیگەی پێشکەوتووە لەگەڵ کەمپێکی مۆدێرنی خوێندن.

لە بەشی دەرمانسازی چەندین مامۆستا بە پلەی زانستی جیاواز وانە دەڵێنەوە، کە سەرجەمیان خاوەنی ئەزمونی تایبەتن لە وانەوتنەوە و توێژینەوەی زانستی و بواری دەرمان و دەرمانسازی، واتە فێرخواز لە ماوەی خوێندنی لە پەیمانگە لەبەشی دەرمانسازی، پرۆفیسۆر و مامۆستا و مامۆستای یاریدەدەر، بە بەکارهێنانی نوێترین خزمەتگوزارییەکانی خوێندن وانەیان پێدەڵێنەوە، کە هاوشانی پەیمانگە و زانکۆ جیهانییەکانە.

جیاوازبوونی بەشی دەرمانسازی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پلان و پرۆگرامی خوێندنەی کە بۆ بەشەکە دیاریکراوە و ڕەچاوی سەرجەم پێشکەوتنەکانی زانستی دەرمانسازی و بازاڕی دەرمان کراوە، کە ئەنجامەکەی ئاشنابوونی فێرخوازانە بە زانستی سەردەم و بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستییان، بە جۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ بەردەوامی گۆڕانی بازاڕی دەرمان لەڕووی دەرمانی تازە و کۆمپانیای جۆراوجۆر کە دێنە هەرێمی کوردستان. بەمەش دەرچووانی ئەم بەشە زۆرترین هەلی کاریان دەبێت، بەو پێیەی دەتوانن لە کەرتی گشتی و تایبەت لە نەخۆشخانە و دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان کاربکەن.

img
img

تازەترین بابەت

img

گەلەری

shapes
shapes
shapes
هەموو پۆستەکان ببینە