بەشی دەرمانسازی چەند خەڵاتێکی گرنگ بەدەست دەهێنێت
(٥ی شوباتی ٢٠٢٦) لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە و مامۆستایان و فەرمانبەران، مەراسیمی ساڵانەی ڕێزلێنان لە ستافی زانستی و ئەکادیمی پەیمانگە بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش کرا بە چەند مامۆستایەکی بەشی دەرمانسازی کە لە ساڵی ڕابردوودا جێپەنجەیان دیار بووە لە بواری توێژینەوە، زۆرترین سایتەیشن و سەردانیکەری وێبسایت.

