مامۆستایەکی پەیمانگە لە زانکۆی شیفێڵد وەک قسەکەر لە کۆنفڕانسی دیداری گەنجانی توێژەر بەشداربوو
بەشداری دەیان توێژەری گەنج لە سەرانسەری جیهاندا، کۆنفڕانسی دیداری گەنجانی توێژەر لە زانکۆی شیفێڵد لە وڵاتی بەریتانیا، لە ڕۆژانی 10 - 12ی حوزەیرانی 2025 بەڕێوەچوو، کە تێیدا م. گەشە عبدلله سەرۆک بەشی دەرمانسازی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەک قسەکەر لە کۆنفرانسەکەدا بەشداربوو.
ئەم کۆنفرانسە لە لایەن بە ڕێکخراوی (The Royal Society of Chemistry) گەنجەکانی توێژەر لە سەرانسەری بەریتانیا لە بواری زانستی پۆلیمەر سازکرابوو.
بە ناوی ستافی بەشی دەرمانسازیەوە دەسخۆشی لە م. گەشە عبدلله دەکەین و هیوای سەرکەوت و بەرەوپێشچونی زیاتری بۆ دەخوازین.