ڕاگرایەتی پەیمانگە بۆ جارێکی تر خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەشی دەرمانسازی
بەچاودێری ڕاگرایەتی و سەنتەری پەرەپێدانی کاری پەیمانگە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی١١/١٢/٢٠٢٤ لە لایەن بەڕێزان (پ.ی.د رێبوار ملا نبی – ڕاگری پەیمانگە) و (م.ی ڕامیار عبدالرحمن تیمور – بەڕێوەبەری سەرنتەری پەرەپێدانی کار) خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشی دەرمانسازی کە توانیوایانە بۆ جارێکی تر لە شەش مانگی پێشودا پلەیەکی باش بەدەست بهێنن لە زۆرترین ژمارەی سەردانیکەری وێبساتی بەش.