ئاهەنگی دەرچوون
فێرخوازانی ئازیز،
پیرۆزبایی دەرچوونتان لێ دەکەین. دەیەمین ئاهەنگی دەرچوونی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان ڕۆژی شەممە ٢٨/١١/٢٠٢٦ لە هۆڵی تەلاری هونەر، لە کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەوەی ئاهەنگەکە بە ڕێکوپێکی بەڕێوەبچێت، تکایە پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بن کە لە فایلی هاوپێچدا بە تەواوی ئاماژەی پێدراوە :
١. کاتژمێر ١٢:٣٠ لە هۆڵەکە ئامادە بن.
٢. جلوبەرگی فەرمی و ڕەسمی لەبەر بکەن.
٣. پابەند بن بە ڕیزبەندی و جێگای دیاریکراوی بەشەکەتان لە هۆڵەکەدا، و ڕێنماییەکانی ستافی بەشەکەتان جێبەجێ بکەن.
سوپاس بۆ هاوکاریتان، چاوەڕێی بینینتانین.
