خەڵاتی نۆبڵ درا بە سێ زانا لە بواری سیستمی بەرگریی دەرەکیی جەستە
ئەنجوومەنی نۆبڵ لە پەیمانگەی کارۆلینسکای سوێد رایگەیاند، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی یان فیسۆلۆژی بۆ ساڵی 2025 بە هاوبەشی دەبەخشرێتە هەریەک لە زانایان (ماری برونکۆ، فرێد رامسدێڵ و شیمۆن ساکاگوچی).لەبارەی (بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە) دژی نەخۆشییەکان بەتایبەت نەخۆشیی خۆییەبەرگری
ئەم سێ زانایە خەڵاتەکەیان لەبەرامبەر دۆزینەوەکانیانە لەبارەی سیستمێکی بەرگریی جەستە بە ناوی (سیستمی بەرگریی دەرەکی) کە میکانیزمێکی گرنگی سیستمی بەرگریی جەستەیە، بۆیان دەرکەوتووە کە چۆن سیستەمی بەرگری لەش لە ژێر چاودێریدا دەهێڵدرێتەوە.
دۆزینەوەکانیان بناغەی بۆ بوارێکی نوێی توێژینەوە داناوە و هاندەری پەرەپێدانی چارەسەری نوێیە