بەشداری مامۆستایانی بەشی دەرمانسازی لە کۆڕبەندی ئێڤرێست
بەشێک لە مامۆستایانی بەشی دەرمانسازی بەشدارییان لە کۆڕبەندی ئێڤرێست کرد، کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. کۆڕبەندەکە یەکەم چالاکیی زانستییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە بواری جوانکاری و چاودێری پێست، تایبەت بە پزیشکانی پێست و دەرمانسازی.
بەشداربووان بڕوانامەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی CPD یان پێبەخشرا بە ئامادەبوون و بەشداریکردنیان لە چالاکییەکەدا.
هەروەها یەکێک لە مامۆستایانی بەشی دەرمانسازی، م.سانا ماجید وەک باڵیۆزی کۆڕبەندی ئێڤرێست هەڵبژێردابوو و سەرپەرشتی وۆرک شۆپێکی کرد کە باسی لە ڕەوتەکانی ئێستا و هەڵە باوەکان و پراکتیزە ئەخلاقییەکان لە بواری جوانکاریدا کرد.
لە کۆتایشدا، مامۆستایەکی بەش، م.نزا بورهان بوە براوەی خەڵاتی کۆڕبەندەکە.