ئەزموونی گەشتێکى زانستی بکە بۆ وڵاتی ئیسپانیا
پڕۆگرامی ڕاهێنانی هاوینەی CNIO 2025 لە ئیسپانیا
دەرفەتی گەشتێکی زانستی خۆڕایی بۆئیسپانیا بەدەست بهێنە
پڕۆگرامی ڕاهێنانی هاوینەی CNIO 2025 دەرفەتێکی ڕاهێنانی توێژینەوەییە بۆ ماوەی ٨ هەفتە لە مەدرید لە ئیسپانیا، کە تایبەتە بە خوێندکارانی بەکەلۆریۆس لە بواری پزیشکی و زانستە زیندەییەکان. پڕۆگرامەکە لەلایەن سەنتەری نیشتمانی توێژینەوەی شێرپەنجە (CNIO) سەرپەرشتی دەکرێت، ئەم پڕۆگرامە ئەزموونی توێژینەوەی ڕاستەوخۆ دەبەخشێت لە چەندین بواری پەیوەندیدار بە توێژینەوەی شێرپەنجە، هەروەها ڕێگە بە بەشداربووان دەدات کە ئاشنای کەلتووری ئیسپانی ببن.
ڕێکخەری میوانداری: CNIO (سەنتەری نیشتمانی توێژینەوەی شێرپەنجە)
شوێن: مەدرید، ئیسپانیا
بەرواری پڕۆگرام: 23-6 تا 14-8-2025
ماوە: ٨ هەفتە
جۆری خەرجی: نیوە خەرجی دابین کراو
دوا وادەی پێشکەشکردن
31-3-2025
سوودە داراییەکان
• تکتی فڕۆکە (تەنها هاتن)
• ژەمەکان (نانی بەیانی و نیوەڕۆ) دابین دەکرێت
• بیمەی ڕووداوی لەناکاو
• بیمەی تەندروستی تایبەت
• بڕوانامە لە کۆتایی بەرنامەکە
تێبینی: تێچووی تکتی فڕۆکەی گەڕانەوە و ڤیزا لەسەر بەژداربووە
بوارەکانی توێژینەوە
• Structural Biology
• Molecular Oncology
• Experimental Therapeutics
• Human Cancer Genetics
• Biotechnology
• Clinical Research
• Biobank
مەرجەکانی شیاوێتی
• دەبێت قوتابی بی لە بوارێکی پەیوەندیدار بە پزیشکی یان زانستە زیندەییەکان
• قوتابی هەموو وڵاتێك دەتوانن پێشکەش بکەن
• نمرەی GPA: سەرووی 3.0 بێت
• توانای باشی زمانی ئینگلیزی
• دەبێت بۆ هەموو ماوەی پڕۆگرامەکە ئامادە بی
بەڵگەنامە پێویستەکان
• CV
• کۆپی ناسنامەی نیشتمانی یان پاسپۆرت
• دوو نامەی پشتگیری
• کۆپی تۆماری ئەکادیمی فەرمی
• بەڵگەی بیمەی تەندروستی بەرکار
تێبینی: سەرەتا تەنها CV دەنێری، ئەگەر قەبوول کرای ئینجا بەڵگەنامەکانی دیکە لە ڕێگەی ئیمەیلەوە پێشکەش ئەکەی.