مەترسی بەکارهێنانی دەرمانەکانی تایبەت بە ترشەڵۆکی گەدە
بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانەکانی ترشەڵۆکی گەدە وەک گروپی دەرمانی Antiacids و Proton Pump Inhibitors دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی هەندێ مادەی گرنگ، وەک کالسیۆم، مەگنێسیۆم و ڤیتامینی B12.
بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟
ئەم دەرمانانە ترشی گەدە کەم دەکەن، لەکاتێکدا ترشی گەدە پێویستە بۆ هەڵمژینی ئەم مادانە. بەکارهێنانی درێژخایەن دەتوانێت هەڵمژینەکە تێکبدات
ئەمەش دەبێتە هۆی:
▪️ کەمبوونەوەی ڤیتامینی B12 →بێ هێزی، ماندوویی
▪️ کەمبوونەوەی کالسیۆم → پوکانەوەی ئێسکەکان
▪️ کەمبوونەوەی مەگنێسیۆم → گرژبوونی ماسولکەکان، لاوازی، تێکچوونی لێدانی دڵ
بۆیە پێویستە نەخۆش ئاگادار بکرێتەوە لە دروست بەکارهێنانی ئم دەرمانانە بە شێوازە:
■ دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ناپێویست بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
■ وەرگرتنی کەمترین ژەمی کاریگەر
■ ڕەچاوکردنی بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان
ئامادەکردنی:
باخان هیوا

