ئاگاداری گرنگ سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان
فێرخوازانی ئازیز سلاوتان لێبێت
وەک ئاگادارن رۆژی ١ شەممە بەرواری ٠٢/١١/٢٠٢٥ تاقیکردەنەوەی میدتێرمی سیمیستەری ٣ دەست پێدەکات و هەفتەی یەکەم بە وانە تیۆریەکان دەست پێ دەکات
تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر (٩:٠٠) سەرلەبەیانی دەبێت
1. کاتژمێر (٩:٠٠ ) دەرگای هۆڵەکان دادەخرێت و لەو کاتە بە دواوە هیچ فێرخوازێک ناکرێتە ژورەوە و دەبێت بۆ ماوەی ١٥ خولەک بە وەرەقەی رەسمی لیژنەی ئیمتیحانی لە بەشەوە وەری دەگرێت بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکات
2. بە هیچ شێوەیەک فێرخواز بە بێ باجی پەیمانگە ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات، پێویستە باجەکان هەلبواسن و هیچ فێرخوازێک باج لەسەر مێزی تاقیکردنەوە یاخود لە گیرفانی دانەنێت
3. لە ئەگەری دوبارە بونەوەی دوا کەوتن بە هەمان هۆکار، بۆ جاری دوەم فێرخواز بەڵێننامەی پێ دەنوسرێت ولە جاری سێیەم بێبەش دەبێت لە تاقیکردنەوە
4. فێرخواز ناتوانێت هؤڵی ئیمتیحانی جێ بهێلێت بەر لە تێپەڕ بونی ٣٥ خولەک بەسەر تاقیکردنەوەکان، واتە فێرخواز تا کاتژمێر (٩:٣٥) ناتوانێت هۆڵی تاقیکردنەوە جێبهێڵێت
5. پێویستە فێرخواز سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی پێبێت ( قەلەم رەساس، لاستیک، جافی شین، قەڵەم دادان) و بە هیچ جۆرێک رێگە نادرێت لە فێرخوازێکی تری وەربگرێت
6. وەڵام دانەوەی پرسیار تەنها بە قەلەم رەساس دەبێت
7. ئەگەر وانەیەک پێویستی بە حاسیبە هەبوو، پێویستە فێرخواز حاسیبە لەگەڵ خۆی بهێنێ، بەپێچەوانەوە
بەرێوەبەری هۆل رێگە نادات حاسیبە لە نێوان فێرخوازەکان ئاڵوگۆری پێبکرێت
8. هەر فێرخوازێک هەوڵی قۆپی بدات یاخود بە قۆپیەوە بگیرێت ئەوا سەرجەم ساڵەکەی بە کەوتو بۆ هەژمار دەکرێت
9. پێش تاقی کردنەوەکان مۆبایل و سەعاتی زیرەک بێدەنگ بکەن و لە بۆکسی تایبەتی دانانی مۆبایل کە لە هۆلەکان دابین کراوە دابنرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر فێرخوازێک لە گیرفانی بمێنێ بە غەش بۆی هەژمار دەکرێت
تکایە پابەند بن بە رێنماییەکان تا بێبەش نەبن لە تاقیکردنەوەکان
بەهیوای سەرکەوتن ونمرەی باش بۆ هەمووتان
هەرلەش ساغ بن

