Image

ئاگاداری گرنگ

فێرخوازانی بەڕێز هیوادارین هەموولایەک لەگەڵ  سەعیکردن باش و سەرکەوتوبن 

‎وەک ئاگادارن بەرواری ۲۲/٠٦/٢٠٢٥ رۆژی ١ شەممە تاقیکردنەوەی فاینەڵی تیۆری سیمیستەری ۲ دەستپێدەکات 

‎۱ـ تاقیکردەوەکان لە کاتژمێر ٨:٤٥- ١٠:٤٥ سەرلەبەیانیە

‎۲ـلە کاتژمێر ٨:٤٥ دەرگای هۆلەکان دادەخرێت بۆیە لە دوای ٨:٤٥ هیچ فێرخوازێک ناکرێتە ژوورەوەو بەلکو بە وەرەقەی لیژنەی ئیمتیحانی دەکرێتە ژوورەوە، بۆیە پێویستە لە کاتی دوا کەوتن بچنە لابی ٢٣ تا یاریدەدەری بەش ناوتان تۆمار دەکات و دواتر پێش تاقیکردنەوەکە سەردانی بەش بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو وەرەقەیەی کە پێی ئەچنە تاقیکردنەوەکانەوە.  

‎۳ـبەهیچ شێوەیەک فێرخواز بەبێ باجی پەیمانگە ناتوانێت بەشداری تاقیکرنەوە بکات، پێویستە باج هەلبواسرێت بەهیچ جۆرێک هیچ فێرخوازێک باج لەسەر مێز ی تاقیکردنەوە یاخود گیرفانی دانانێت بۆیە تکایە پابەند بن بە رێنماییەکان تا بێبەش نەبن لە تاقیکردنەوەکان 

‎٤ـفێرخواز تا ٤٥ دەقیقە بۆی نیە قاعەکان بەجێ بهێلێت واتە تا ٩:٣٠هیچ فێرخوازێک رێگەی پێنادرێت هۆلی تاقیکردنەوە بەجێ بهێلێت 

‎٥-پێویستە فێرخواز سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە پێبێت لەپێداویستییەکان وپێداویستی وەلامدانەوە (قەلەم رەساس+ جاف + لاستیکو قەلەم دادان + حاسیبە)بەپێچەوانەوە لە هیچ فێرخوازێک ناتوانیت داوای پێداویستی لە کەسێکی دیکە بکات 

‎٦- ئەگەر وانەیەک پێویستی بە حاسیبە هەبوو، پێویستە فێرخواز حاسیبە لەگەڵ خۆی بهێنێ، بەپێچەوانەوە بەرێوەبەری هۆل رێگە نادات حاسیبەلە نێوان فێرخوازەکان ئاڵوگۆری پێبکرێت بە هیچ شێوەیەک 

‎٧-پێش تاقی کردنەوەکان مۆبایل و سەعاتی زیرەک بێدەنگ بکەن و لە بۆکسی تایبەتی دانانی مۆبایل کە لە هۆلەکان دابین کراوە دابنرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر فێرخوازێک لە گیرفانی بمێنێ بە غەش بۆی هەژمار دەکرێت

‎٨- تکایە وەلام دانەوە بە قەلەمی رەساس دەبێت، تەنها ئیمزای سەر بەرگی دەفتەرەکە بە جافی شین دەکرێت.

‎٩- نابێت بە هیچ جۆرێک لە بەشی ناوەوەی بەرگی دەفتەرەکە وەلامی پرسیار بدرێتەوە.

‎بەهیوای سەرکەوتن ونمرەی باش بۆ هەمووتان

‎هەرلەش ساغ بن

نموونەی دەفتەری تاقیکردنەوە: