سیمپۆزیۆمی AI لە پەروەردە و چاودێری تەندروستی
بەهەماهەنگی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و زانکۆی سلێمانی و زانكۆی کوردستان سیمپۆزیۆمی AI لە پەروەردە و چاودێری تەندروستی بەڕێوەدەچێت .ئەم سیمپۆزیۆمە دوو ڕۆژە، پیشەییەکانی چاودێری تەندروستی، توێژەرانی AI، ئەکادیمیستەکان و سەرکردەکانی پیشەسازی کۆدەکاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە توانای گۆڕانکارییەکانی AI لە پەروەردە و چاودێری تەندروستیدا. لە چالاکییەکەدا وتاری سەرەکی و گفتوگۆی پانێڵ و وۆرک شۆپ بەڕێوەدەچێت.
ئێستا ناوی خۆت تۆمار بکە لە ڕێی ئەم فۆڕمەی دانراوە:
زانیاری زیاتر دەربارەی سیمپۆزیۆمەکە:
سیمپۆزیومی ژیری دەستکرد لە پەروەردە تەندروستیدا
AI In Higher Education &Healthcare
ڕێکەوتی : ۲٠۲٥/٥/۱٥،۱٤
چوارشەممە ، پێنج شەممە
کاتژمێر ۹:٠٠ ی بەیانی
شوێن : سلێمانی ـ بەرزاییەکانی سلێمانی ـ پەیمانگەی تەکنیکی کورستان ،هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طيب.