Image

ڕێنمایی سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان

فێرخوازانی بەڕێز هیوادارین هەموولایەک لەگەڵ سەعیکردن باش و سەرکەوتوبن 

وەک ئاگادارن بەرواری ٠٩/٠٣/٢٠٢٥ رۆژی ١ شەممە تاقیکردنەوەی فاینەڵی  تیۆری  سیمیستەری ١ دەستپێدەکات 

۱ـ تاقیکردەوەکان لە کاتژمێر  ٨:٤٥- ١٠:٤٥ سەرلەبەیانیە

۲ـ لە کاتژمێر ٨:٤٥ دەرگای هۆلەکان دادەخرێت بۆیە لە دوای  ٨:٤٥ هیچ فێرخوازێک ناکرێتە ژوورەوەو بەلکو بە وەرەقەی لیژنەی ئیمتیحانی دەکرێتە ژوورەوە

۳ـ بەهیچ شێوەیەک فێرخواز بەبێ باجی پەیمانگە ناتوانێت بەشداری تاقیکرنەوە بکات، پێویستە باج هەلبواسرێت بەهیچ جۆرێک هیچ فێرخوازێک باج لەسەر مێز ی تاقیکردنەوە یاخود گیرفانی دانانێت بۆیە تکایە پابەند بن بە رێنماییەکان تا بێبەش نەبن لە تاقیکردنەوەکان 

٤ـ لە کاتی دووبارە بوونەوەی دواکەوتنی فێرخواز جاری دووەم بەڵێن نامەی پێدەنوسرێت و لە ئەگەری بوون بەسێ جار دواکەوتن، فێرخواز بێبەش دەبێت لە بەشداربوون لە تاقیکردنەوەکان

٥ـ فێرخواز تا ٤٥ دەقیقە بۆی نیە قاعەکان بەجێ بهێلێت واتە تا ٩:٣٠هیچ فێرخوازێک رێگەی پێنادرێت هۆلی تاقیکردنەوە بەجێ بهێلێت 

٦ـ پێویستە فێرخواز سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە پێبێت لەپێداویستییەکان وپێداویستی وەلامدانەوە (قەلەم رەساس+ جاف + لاستیکو قەلەم دادان + حاسیبە)بەپێچەوانەوە لە هیچ فێرخوازێک ناتوانیت داوای پێداویستی لە کەسێکی دیکە بکات 

۷ـ ئەگەر وانەیەک پێویستی بە حاسیبە هەبوو، پێویستە فێرخواز حاسیبە لەگەڵ خۆی بهێنێ، بەپێچەوانەوە بەرێوەبەری هۆل رێگە نادات حاسیبەلە نێوان فێرخوازەکان ئاڵوگۆری پێبکرێت بە هیچ شێوەیەک 

۸ـ پێش تاقی کردنەوەکان مۆبایل و سەعاتی زیرەک بێدەنگ بکەن و لە بۆکسی تایبەتی دانانی مۆبایل کە لە هۆلەکان دابین کراوە دابنرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر فێرخوازێک لە گیرفانی بمێنێ بە غەش بۆی هەژمار دەکرێت

٩- تکایە وەلام دانەوە بە قەلەمی رەساس دەبێت، تەنها ئیمزای سەر بەرگی دەفتەرەکە  بە جافی شین دەکرێت.

١٠- نابێت بە هیچ جۆرێک لە بەشی ناوەوەی بەرگی دەفتەرەکە وەلامی پرسیار بدرێتەوە.


بەهیوای سەرکەوتن ونمرەی باش بۆ هەمووتان

هەرلەش ساغ بن


نموونەی دەفتەری تاقیکردنەوە: