زانیاری گرنگ تایبەت بە فێرخوازانی قۆناغی یەکەم
چەند بەرچاو روونیەک
بۆ فێرخوازانی سیمستەری یەکەم
ژمارەیەک لە فیرخوازان پرسیار ئەکەن کە ئایا تاقیکردنەوەی مید تێرم چیە و کەیەو چۆن ئەنجام دەدرێت؟
بۆ ئەوەی بزانن وبەرچاو روون بن سەرەتا وشەی مید تێرم واتە ( نیوەی کۆرس) لە دوای خوێندنی ٤ـ٥ هەفتە ئەوکاتە تاقیکردنەوەیەک ئەکەن لە هەریەک لەو وانانەی خوێندوتانە پێی ئەوترێت (midterm exam)
کە بۆ هەر وانەیەک تیۆری لەسەر ۱٠ دەرەجەی معدەلەو و پراکتیک لەسەر۱٠ دەرەجەی موعەدەل
بەڵام ئەو وانانەی کە بەشی پراکتیکی نیە وەک وانەی Terminology, ئەوا ئەو وانەیە لەسەر ۲٠ دەرەجە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت
هەر بۆ ئەوەی ئاگاداربن نمرەکان بەم شێوەیە دابەش کراوە
:تیۆری
٥ نمرە هۆم وۆرک
٥ نمرە راپۆرتی کۆتایی
٥ نمرە پۆستەر و سیمینار
١٠نمرە مید تێرم
٢٥ نمرە فاینەڵ
:پراکتیکى
٥ نمرە راپۆرت رۆژانە
٥ نمرە کویز
٥ نمرە چالاکی ناو لاب
١٠نمرە میدتێرم
٢٥ نمرە فاینەڵ