رێنمایی تاقیکردنەوەی فاینەڵی سمستەری ۳
فێرخوازانی ئازیز سلاوتان لێبێت
بە هیواین هەم و لایەک لەش ساغ بن و بە هیواین زۆر باش خۆتان ئەمادە کردبێت بۆ تاقیکردنەوەکان وەک ئاگادارن رۆژی٥ شەممە بەرواری ۱۹/۱۲/٢٠٢٤تاقیکردەنەوەی فاینەڵی سیمیستەری ٣ دەست پێدەکات و هەفتەی یەکەم بە وانە تیۆریەکان دەست پێ دەکات بۆیە تکایە پابەند بن بەم رێنماییانەی خوارەوە:
تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر ۹:٠٠ ۆ ۱۱:٠٠ سەرلەبەیانی دەبێت
کاتژمێر ۹:٠٠ دەرگای هۆڵەکان دادەخرێت پێویستە فێرخواز بەر لە ٥ خولەک برواتە ناو هۆڵەکەی، و لەو کاتە بە دواوە هیچ فێرخوازێک ناکرێتە ژورەوە و دەبێت بە وەرەقەی رەسمی لیژنەی ئیمتیحانی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکات
تکایە رۆژانە چێکی سیستەم بکەن بۆ دلنیابونەوە لە تاقیکردنەوەی رۆژی دواتر و دلنیابونەوە لە هۆڵ و شوێنی تاقیکردنەوەکانتان
بە هیچ شێوەیەک فێرخواز بە بێ باجی پەیمانگە ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات، پێویستە باجەکان هەلبواسن و هیچ فێرخوازێک باج لەسەر مێزی تاقیکردنەوە یاخود لە گیرفانی دانەنێت
لە ئەگەری دوبارە بونەوەی دوا کەوتن بە هەمان هۆکار، بۆ جاری دوەم فێرخواز بەڵێننامەی پێ دەنوسرێت ولە جاری سێیەم بێبەش دەبێت لە تاقیکردنەوە
فێرخواز ناتوانێت هؤڵی ئیمتیحانی جێ بهێلێت بەر لە تێپەڕ بونی ٤٥ خولەک بەسەر تاقیکردنەوەکان، واتە فێرخواز تا کاتژمێر ٩:٤٥ ناتوانێت هۆڵی تاقیکردنەوە جێبهێڵێت
پێویستە فێرخواز سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی پێبێت ( قەلەم رەساس، لاستیک، جافی شین، قەڵەم دادان) و بە هیچ جۆرێک رێگە نادرێت لە فێرخوازێکی تری وەربگرێت
لەسەر بەرگی دەفتەر ناوی فێرخواز نوسراوە، تەنها پێویستە فێرخواز لەسەر دەفتەرەکەی لە شوێنی تایبەت بە ئیمزا، ئیمزای خۆی بکات تەنها بە جافی شین، هەر رەنگە جافێکی دیکە بە قۆپی ئەژمار دەکرێت و ئەو وانەیەی بە ٠ بۆ دادەنرێت
وەڵام دانەوەی پرسیار تەنها بە قەلەم رەساس دەبێت
ئەگەر وانەیەک پێویستی بە حاسیبە هەبوو، پێویستە فێرخواز حاسیبە لەگەڵ خۆی بهێنێ، بەپێچەوانەوە بەرێوەبەری هۆل رێگە نادات حاسیبە لە نێوان فێرخوازەکان ئاڵوگۆری پێبکرێت
هەر فێرخوازێک هەوڵی قۆپی بدات یاخود بە قۆپیەوە بگیرێت ئەوا سەرجەم ساڵەکەی بە کەوتو بۆ هەژمار دەکرێت
فێرخواز پێویستە بەشداری هەردو بەشی تیۆری و پراکتیکی هەمان وانە بکات، هەر فێرخوازێک تاقیکردنەوەی تیۆری ئەنجام بدات و دواتر بەشداری نەکات لە تاقیکردنەوەی پراکتیکی، ئەوا ئەو وانەیە بە کەوتو حساب دەکرێت و لە دەوری دوەم دەبێت دوبارە بەشداری بکاتەوە، بۆیە ئاگادار بن لەوە
پێش تاقی کردنەوەکان مۆبایل و سەعاتی زیرەک بێدەنگ بکەن و لە بۆکسی تایبەتی دانانی مۆبایل دابنرێت .
تکایە پابەند بن بە رێنماییەکان تا بێبەش نەبن لە تاقیکردنەوەکان
بەهیوای سەرکەوتن ونمرەی باش بۆ هەمووتان
هەرلەش ساغ بن