ئامانجی بەش
- پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی یاریدەدەری پزیشکی دەرمانسازی بەتوانا بۆ بەرەوپێشبردنی سێکتەری تەندروستی و کۆمەڵگە.
- بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی فێرخوازان، بۆ ئەوەی ببن بە ئەندامێکی لێهاتوو و کاریگەر لەناو سێکتەری تەندروستیدا، ئەمەش لەڕێگای پرۆگرامی خوێندن لە بوارەکانی چۆنێتی بەکارهێنانی دەرمان.
- فێرکردنی فێرخوازان لە چۆنیەتی پەیڕەوکردنی ئەتەکیەت و ئاکاری تەندروستی لەکاتی کارکردن لە دەرمانخانە و نەخۆشخانەکاندا.
- بایەخدان بە نەخۆش و ڕوونکردنەوەی زانیاری تەندروستی بۆ نەخۆش لەڕێگای گفتوگۆیەکی زانستیانە بۆ کەمکردنەوەی هەڵەی پزیشکی.
- ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ بوون بە سەرکردەی دواڕۆژ لەبوارەکەی خۆیاندا، لەپێناو بەدەمەوەچوونی پێداویستی تەندروستی لە کۆمەڵگەدا.