دیدی بەش
- باشترکردنی تەندروستی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی نەخۆشیی و بەرەوپێشبردن و بەرزڕاگرتنی کوالێتی ژیانی هاوڵاتیان، لەڕێگای فێرکردنی فێرخوازان بە نوێترین و پڕ زانسترین پرۆگرامی خوێندن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە، وەک یاریدەدەری پزیشکی دەرمانسازێکی بە توانا و بەرپرسیار.
- ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ بوون بە سەرکردەی دواڕۆژ لەبواری دەرمانسازییدا، لەڕێگای فێرکردنی زانستی هاوچەرخ و شیکردنەوەی زانیارییەکان و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەدا.
- دروستکردنی کادیرێکی خاوەن ئاکار و بەهەڵوێست لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیاندا.