ڕێنمایی بۆ چاودێری تاقیکردنەوەکان
مامۆستایانی بەرێز
وەک ئاگادارن ٢٧/٠٥/٢٠٢٤ تاقیکردنەوەکانی فاینەڵ دەست پێ دەکات و سەجەم مامۆستایانی بەرێز بە میلاک و وانەبێژەوە لە لیستی چاودێریکردنی هۆڵی تاقیکردنەوەکان هەن سەرەتا زۆر سوپاسی ماندو بونتابن ئەکەین کە ئەم دوو هەفتەیە زۆر ماندو دەبن تەنها ویستمان ئەم چەند رێنماییەتان بە بیربهێنینەوە
١- تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ٨:٤٥-١٠:٤٥ دەخایەنێت، پێویستە چاودێرانی هۆڵەکان بەر لە ١٠ خولەک لە هۆڵەکان ئامادە بن و بەرپرسی هۆل لە ٨:٣٠ لە لیژنەی تاقیکردنەوەکان پرسیار و کلیلی هۆڵەکان وەربگرێت و هۆڵی تاقیکردنەوەکە بکاتەوە بە روی فێرخوازان
٢- لە لیستی چاودێری، ناوی یەکەم لە هەر هۆڵێک مامۆستای بەرێوەبەری هۆڵەکەیەو ناوەکانی دیکە چاودێرن
مامۆستایانی وانەبێژ لە رۆژی وانەکانیان کە دێنەوە بۆ پەیمانگە، لە لیستی چاودێری کردنی تاقیکردنەوەکان دانراون
٣- دلنیا ببنەوە لەوەی سەرجەم فێرخوازان بە پێێ ریزبەندی لیستی غیابات دابەش ببن و دابنیشن لە هۆڵەکان
٤-دڵنیا ببنەوە لەوەی سەرجەم فێرخوازان باجیان هەلواسیوە ئەگەر نا ئەبێت بنێردرێن بۆ لابی ٢٥ بۆ رێکاری یاسایی
٥-ناوی فێرخواز لەسەر دەفتەری تاقیکردنەوەکان نوسراوە، تەنها فێرخواز ئیمزای بەرگی دەفتەرەکەی ئەکات بە (جافی شین)
٦-وەڵام دانەوە لە ناو دەفتەر تەنها بە قەلەمی رەساس دەبێت ئەگەر نا بە غەش ئەژمار دەکرێت ،تکایە دلنیابنەوە لەوەی کە نابێت فێرخواز لە بەشی ناوەوەی بەرگی پرسیارەکانی وەلام بداتەو
٧-مامۆستاینی چاودێر دەتوانن هاوکاری بەرێوەبەری هۆل بکەن لە دانانی فێرخوازان بە پێی شوێنو لیستی غیابات + دەتوانن هاوکاری بەرێوەبەری هۆڵ بکەن لە دابەش کردنی پرسیارو کۆ کردنەوەی دەفتەر لە فێرخوازان
٨-فێرخواز دوای ٤٥ خولەک لە دەستپێکی تاقیکردنەوەکان دەتوانێت هۆڵەکان جێبهێڵێت
٩-فێرخواز نابێت بە هێچ جۆرێک حاسیبەی هیچ فێرخوازێک بەکار بهێنێت (واتە حاسیبە گۆرینەوە بە هیچ جۆرێک رێگە پێدراو نیە)
١٠-ئەم هەفتەیە وانەکانی سیمیستەری٢ دوا دەکەوێت بۆ کاتژمێر ١١ و کورت دەبێتەوە بۆیە داواکارین لە مامۆستایانی ئازیز کە بابەتی وانەکانیان بەشی ١ کاتژمێر بێت.
دواتر خشتەی چاودێری تاقیکردنەوەکانتان لەگەل شێر ئەکەین
هەر لەش ساغ بن