هەلی کار
بۆ دەرچوانی کۆلێژی زانست بەشی کیمیا ، بەشی بایۆلۆجی، بەشی دەرمانسازی و بەشی شیکاری نەخۆشیەکان.
کارگەیەک لە سلێمانی (بۆ دەرمان دروستکردن) پرۆگرامی ڕاهێنان (مەشقکردنی سەر کار) بە مووچەوە ڕادەگەیەنێت بۆ ماوەی ٣ مانگ بەم مەرجانەی خوارەوە:
1. بەشداربوو دەرچووی زانکۆ یان پەیمانگە بێت، واتە خوێندکار نەبێت
2. بەشداربوو کاری تری نەبێت
3. بەشداربوو لە ڕەگەزی نێردەرفەتی زیاتر دەبێت
4. زمانی ئینگلیزی زۆر باش بێت
5. توانای کارکردنی هەبێت لە هەفتەیەکدا ٦ ڕۆژ وبە سیستەمی شەفت بەم شێوەیەی خوارەوە.
- شەفتی یەکەم ٨ی بەیانی بۆ ٤ی پاش نیوەڕۆ
- شەفتی دووەم ٤ی پاش نیوەڕۆ بۆ ١٢ی شەو
- شەفتی سێیەم ١٢ی شەو بۆ ٨ی بەیانی
بەشداربوو سوودمەند دەبێت لەم خاڵانەی خوارەوە:
1. کارگە هاتووچۆ و نان خواردن دابین دەکات
2. چانسی وەرگرتنی ڕاهێنانی ناوازەیان لە بواری دەرمانسازیدا دەبێت
3. بەدەستهێنانی ئەزموونی کارکردن لە بواری دەرمانسازیدا دەبێت
4. باشترین بەشداربوو دەرفەتی دەبێت ببێتە کارمەندی هەمیشەیی و سوودمەند دەبێت لە مووچە و گرێبەستی کار بە پێی یاسای کار.
شێوازی پێشکەشکردن
ئەوانەی مەرجەکانیان تیێدایە CV بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە [email protected]، تکایە لە بەشی (Subject)ی ئیمەیڵەکەتدا ئاماژە بە ناونیشانی (پرۆگرامی ڕاهێنان) بدەن