Image

مامۆستایەکی پەیمانگە وەک نوێنەری فیدراسیۆنێکی نێودەوڵەتی بانگهێشتی وڵاتی لوبنان کرا


مامۆستایەکی پەیمانگە وەک نوێنەری فیدراسیۆنێکی نێودەوڵەتی بانگهێشتی وڵاتی لوبنان کرا
م. ساڤە عثمان مامۆستای بەشی دەرمانسازی لە KTI، لەلایەن سەندیکای دەرمانسازانی لوبنان و کۆمەڵەی خوێندکارانی دەرمانسازیی لوبنان بۆ وڵاتی لوبنان بانگهێشتکرا، کە تیایدا وەک نوێنەری فیدراسیۆنێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئەمریکی لوبنانی و زانکۆی عەرەب وتارێکی پێشکەشکرد، هەروەها بەشداری لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکاران و تازە دەرچووانی لوبنانی کرد. جێی باسە هەر لە گەشتەکەدا لەلایەن کەناڵی تەلەفیزیۆنی مەریەم بانگهێشتکرا و لەگەڵ چەندین کەس و لایەنێکی بەرپرسی لوبنانی کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

بەناوی بەشی دەرمانسازیەوە سوپاس و دەستخۆشی لە م. ساڤە دەکەین و هیوای سەکەوتن و بەدەوامی بۆ دەخوازین.